بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی کۆبونەوەی پەرلەمان نادیارە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکریکردووە، تاوەک یەکێتی و پارتی نەگەنە ڕێککەوتن و لەسەر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلانەبنەوە پەرلەمانی کوردستان کۆش ببێتەوە سوودی نیە.
د.فاتیح سەنگاوی، ئەندامی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بۆ دانیشتنی پەرلەمان، هەموان لەسەر رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی وەستاون، بەوتەی ناوبراو "ئەگەر هەیە مانگێکی دیکەش پەرلەمان کۆنەبێتەوە"، چونکە پارتی و یەکێتی تائێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆیە پەرلەمان پەکخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا سێجار کۆبونەوە کراوە، بەڵام "نیسابی قانونی" نەگەیشتووتە ئەوەی دانیشتنەکە لایەنی یاسایی وەربگرێت کە 50 زاید یەکە.
دەشڵێت، هەرکاتێک دانیشتن کرا ئازاد محەمەد، لە پشکی یەکێتی ئیدارەی دانیشتنەکە دەکات، دووپاتیشیکردووەتەوە کە ئەو دانیشتنە ناکرێت تا ئەو کاتەی یەکێتی و پارتی رێکنەکەون.
|