عێراق هەنگاوێکی قورس دژی هەرێم دەنێت و کوردستان لە جوڵە دەخات
نها نیوز – هەواڵەکان
لە هەڕەشەیەکی نوێدا عێراق بەتوندی هێرشدەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت "قاچاخی نەوت بوەستێنن".
عەلی فەتلاوی، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا بۆ "بەغداد ئەلیەوم" رایگەیاند "هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆسەی قاچاخی نەوت وەک سەرمایەی نیشتمانی عێراق کە پشکی هەموو خەڵکی عێراقە. هەرێم بەڵام بەوەشەوە داوای مووچە لە بەغدا دەکات و هیچ بەرپرسایەتییەکی ماڵی لە ئەستۆ ناگرێت".
فەتلاوی داوای لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کرد، کە هەڵمەتی یەکلاکەرەوە لەدژی پڕۆسەی قاچاخی نەوت هەڵگرێت، چونکە "بەگوێرەی ئەو قاچاخی نەوت لە ئیستادا وەک پڕۆسەیەک بەبێ چاودێری و پەیجورییەک لە هەرێمدا ئەنجام دەدرێت".
|