مەزڵوم عەبدی وادەی پەیامێکی ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامهیهكی ئیتاڵی له زاری مەزڵوم عەبدیهوه فەرماندەی گشتی هەسەدە بڵاویدەکاتەوە کەله 15ی شوبات ئۆجەلان پهیامی راستەوخۆی دەبێت.
ئهمرۆ ههینی، پێگەى هەواڵی ئاڕتی گەرچەک بڵاویکردەوە کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیل مانیفێستۆی ئیتاڵی" ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێکی پەیامەکەى ئۆجالان لەسەر رەوشی سوریا و رۆژاڤای کوردستان دەبێت.
وتوشیەتی "بڵاوکردنەوەى پەیامەکە لە 15ی شوباتدا لە 26هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەبێت.
ماوەى چەند مانگێکە گفتوگۆکان لەسەر دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان لەئارادا هەیە و لەماوەی مانگێکدا شاندی ئیمراڵی دووجار سەردانی ئۆجالانیان لە دورگەى ئیمراڵی کردووە.
|