کوردستان

نەژاد عەبدوڵا وەک بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دیاریکراوە

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی سلێمانی دەستیلەكاركێشایەوە و مامۆستا عومەر محەمەدش خانەنشینكرا، نەژاد عەبدوڵا دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە هەفتەی داهاتووەوە.

بە پێی زانیارییەکانی "نها نیوز" کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، نەژاد عەبدوڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی وەك بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستنیشانكراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تەواوبوونی رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان نەژاد عەبدوڵا، وەك بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە هەفتەی داهاتوودا دەستبەكاربێت.

2025-01-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.