کوردستان

پێشبڕکێی گۆڕانی گردەکە و کوردسات بۆ بەستنی کۆنفراس دەستپێکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

بزوتنەوەی گۆڕانی گردی زەرگەتە و گەڕەکی کوردسات، ئامادەکاری دەکەن بۆ بەستنی کۆنفرانسی ناخۆیی.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بە دوو ئاراستەی جیاواز هەنگاو بەرەو كۆنفرانسی ناوخۆی دەنێت.

مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕانی كوردسات بەسەرۆكایەتی دانا ئەحمەد مەجید، دەستیان بەجوڵەکردووە بۆ ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانسی بزووتنەوەکە.

هاوکات، بەشێك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی چیا نەوشیروان مستەفا، لە گردی زەرگەتە دەستیان بە ئامادەكاری كردووە بەمەبەستی بەستنی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان.

بزوتنەوەی گۆڕان پارتێکی سیاسی باشوری کوردستانە و بەسەرکردایەتی "نەوشیروان مستەفا" لە 2009 دامەزرا، سەرەتا خۆیان وەک جوڵانەوەیەکی جەماوەری دەناساند نەک حیزب.

2025-01-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.