تورکیا: دەبێت ئۆجەلان بەبێ مەرج بانگەوازی چەکدانان بکات و هەر بەبێ مەرجیش دەبێت
نها نیوز – هەواڵەکان
گەورە راوێژکارێکی ئەردۆغان ئاشکرایکردووە، دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەبێ هیچ مەرجێک بانگەوزبکات بۆ پەکەکە چەکەکانیان دابنێنن.
مەهمەت ئوچوم، گەورە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی تورکیا لە تیرۆر، دەبێت بانگەوازی چەکدانان بەبێ مەرج بێت و هەر بەبێ مەرجیش دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بانگەواز بۆ دانانی چەک بە مرج بەهیچ شێوەیەک مایەی قبوڵكردن نییە، با کەس بەخاڵی خۆی سیناریۆ و بابەتی فریودەرانەی دروستکراو نەخاتەڕوو.
مەهمەت ئوچوم دەشڵێت،"کورد زیاتر خاوەندارێتی لەو راستییە کردووە کە پێویستە زمانی تورکی تاکە زمانی فەرمی دەوڵەت بێت و ببێتە سەروەر و کۆکەرەوەی هەمووان".
|