کوردستان

هەسەدە بەتوندی لەسەر هەڕەشەکانی سوریا هاتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، بە زەبری هێز چەك دانانێین، هەروەها "پەنا بۆ بەكارهێنانی چەك نابەین تا ئەو كاتە دژمان بەكارنەیەت".

سایل زەوبەع، جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی وەزیری بەرگری سوریا دەداتەوە و دەڵێت "بەهێز چەك دانانێن و پەناش بۆ بۆ چەك نابەین، تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن".

وتیشی "گەڕی یەكەمی دانوستانەكانمان لەگەڵ ئیدارەیی سوریا خاڵەكانی ئەرێنی بوون، گەڕێكی نوێی دانوستانیش هەیە لەنێوامان".

بەوتەی زەوبەع "چەكەكانمان بەهێز دانانێین و پەناش بۆ چەك نابەین تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن".

وتەکانی جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەکاتێکدایە، دوێنێی مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریا لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان رایگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامە و وەزارەتەكەی چارەسەری گفتوگۆی بەلاوە پەسەندە، بەڵام لەهەمان كاتدا ئامادەیەشە بۆ هەموو ئەگەرێك.
2025-01-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.