لە دوای دە ساڵ ئەنقەرە ڕێگەیدا شاندێکی دەمپارتی سەردانی ئۆجەلان بکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندووە، دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمرالی دەکەن و وتووێژی ڕووبەڕوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندانەکەی خۆی لە دوورگەی ئیمرالی ئەنجام دەدەن.
دوێنێ ڕۆژنامەی "سەباح"ی لایەنگری حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، تورکیا بڕیاریداوە ڕێگە بەو پارتە بدات گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان لە زیندانەکەیدا ئەنجام بدات.
دەم پارتی لە مانگی ڕابردوودا داوای ئەو سەردانەی کرد، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە پێشنیازێکی هاوپەیمانێکی سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێی 40 ساڵەی نێوان دەوڵەت و پارتی قەدەغەکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری کورد، دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ساڵی 1999وە لە زیندانی تاکەکەسی لە تورکیا، ناوبراو لە ساڵی 1984وە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا شەڕ دەکات بۆ ئەوەی داوای مافەکان بکات بۆ کوردەکانی تورکیا.
ئۆجالان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، دواتر گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی، دوای ئەوەی ئەنقەرە لە ساڵی 2002دا سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە.
|