کوردستان

بەپەلە.. دووجار سنووری چەمچەماڵ بۆردومانکرا

نها نیوز – هەواڵەکان
پەیامنێری نها نیوز رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە دوو کاتی جیاوازدا گوندێکی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەست نها کەوتووە، بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت، بە هانۆ ئەحمەد، پەیامنێری نها نیوز-ی راگەیاند "ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12:00 و دواتریش کاتژمێر 12:50، دوو جار بۆردومانی گوندی توتەقەڵی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرا.

سەرچاوەکە وتیشی "ئاگر لەو ناوچەیە کەوتووەتەوە و بەهۆی بوونی مەترسی لەو ناوچەیە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا نییە.

هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست نها کەوتووە، بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕوکەوانی تورکیاوە بووە و بارەگای پەکەکەی لەو ناوچەیە کردووەتە ئامانج.
 
2024-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.