کوردستان

بەپەلە.. تەقە لە بارەگاکانی پارتی و یەکێتی کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقە لە بارەگاکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکوک کرا و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە هەڵاتوون.

محەمەد عوسمان، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی تەمووزی 2024، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک تەقە لە بارەگایەکی یەکێتی کرا.

وتیشی، لە دوای ئەو تەقەکردنە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری  ئۆپڵ، لەسەر شەقامێکی سەرەکی بەجێماوە.

هاوکات، ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک بە میدیای یەکێتیی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی تەمووزی 2024، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە رووخساری خۆیان شاردووەتەوە تەقەیان لە بارەگاکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە تەقەکان بەئاڕاستەی قولەیەکی پاسەوانانی بارەگاکەیان کراوە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە وڵامدراوەتەوە و پاشان هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
 
2024-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.