کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران لەبارەی وەرگرتنی زەوییەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە شارەوانیى سلێمانى دەڵێت "ئەو فەرمانبەرانەى زەوى یاخود خانووى زیادەڕۆیان بەناوەوە تۆمارکراوە، بەشێکیان دەتوانن فۆرمى وەرگرتنى زەوى پڕبکەنەوە.

تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە شارەوانیى سلێمانى بە میدیای یەکێتیی وت "ئەو فەرمانبەرانەى خانوو یاخود زەویى زیادەڕۆیان هەبووە و دواتر حکومەت زەوییەکەى پێفرۆشتوون، بەشێکیان بەسوودمەند هەژماردەکرێن و ناتوانن فۆرمى وەرگرتنى زەوى پڕبکەنەوە.

وتیشی "خاوەندارێتیى ئەو زەوییانە بەگوێرەى هەردوو یاساى ژمارە 3ـى ساڵى 2019 و یاساى ژمارە 7ـى ساڵى 2021 بووە، بەشێک لەو فەرمانبەرانە دەتوانن فۆرمى وەرگرتنى زەوى پڕبکەنەوە و باشترین رێگەچارە بۆ وەرگرتنى زانیاریى لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەوە ئەوەیە، سەردانى لیژنەى گوندەکان لە شارەوانى سلێمانى بکەن و روونکردنەوەیان پێبدرێت.

لە مانگى ئازارى ئەمساڵدا، حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش بکات، ئێستا فەرمانبەران لە فەرمانگەکانى خۆیان، سەرقاڵى پڕکردنەوەى فۆڕمن بۆ وەرگرتنى زەوى و وەزارەتى شارەوانى، یەکى تشرینى یەکەمى دیاریکردووە بۆ گەراندنەوەى فۆڕمى سەرجەم وەزارەتەکان.
 
2024-07-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.