کوردستان

گەیشت.. دایک و کچێک لە سلێمانی کەسێک دەدەنە بەر چەقۆ و دەیکوژن

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دایک و کچێکیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕ و دەماقاڵێ، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە و ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار 'ن، ع، م - أ، ج، م' کە دایک و کچن ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 
2024-07-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.