کوردستان

پارتی لە بڕیارێکی بەپەلەدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دڵشاد میرانی مامۆستای ناڕازی دەردەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

بە فەرمانی پارتی دیموکراتی کوردستان دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دەستگیر دەکرێت، سەرچاوەیەکی تایبەتیش لەنێو ئەو حزبە بە نها نیوز دەڵێت "سبەینێ بەپێی سێ سکاڵا دەستگیر دەکرێت".

سەرچاوەیەکی تایبەت لەنێو سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نها نیوزی راگەیاند "پارتی لەڕێی داواکاری گشتی هەولێرەوە دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لەسەر سێ سکاڵا یاسایی دەستگیر دەکات".

لەبارەی سکاڵاکانیشەوە، سەرچاوەکەی پارتی بۆ نهای ئاشکرا دەکات و دەڵێت "یەکێک لە سکاڵاکان ناوبراو سوکایەتی بە کورد کردووە کە "هەقماهەقی" کوردی بەکارهێناوە لە ١٤ی کانونی دووەم لە بەیاننامەیەکدا.

پەیوەست بە سكاڵای دووەم و سێیەمیشەوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە روو "دووهەمیان سوکایەتی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، سێیەمینیشیان تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی، هەربۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و سبەینێ دەستگیر دەکرێت".

دڵشاد میرانی یەکێکە لەو ئەندامانەی لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی کەلە دواکەوتنی مووچەدا بایکۆتی راگەیاند، بەهۆیەوە پارتی دەیەوێت تۆڵەی لێبکاتەوە و فەرمانی گرتنی بۆ ناوبراو دەرکردووە لە هەولێرەوە.

 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.