کوردستان

مووچەی مەترسیدارترین گروپێکی چەکداری تورکیا ئاشکرا دەکرێت و هێزی زیاتریان بۆ هەرێم جوڵەی پێدەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات "تورکیا داوای لە بەشێک لە هێزە یاخیبووەکان کردووە کە لەژێر پاڵپشتی خۆیدا لە سوریا، بەشداری شەڕی دژی پەکەکە بکەن لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا "ئیدیعا"ی کردووە کە تورکیا 400 هێزی یاخیبوو لە گرووپی سوڵتان سلێمان شا، سوپای حەمزە و سوپای سوڵتان مورادی سەربە خۆی لە سوریا رێکدەخات، بۆ شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە لە کوردستانی عێراق.

راپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی مێهر مووچەی ئەو چەکدارە یاخیبووانە ئاشکرا دەکات کە تورکیا مانگانە پێیان دەدات و باس لەوەش دەکات "حکومەتی تورکیا پێشنیاری کردووە کە لەژێر پاڵپشتی خۆیدا چەکدارە یاخیبووەکان بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەی مانگانە لەنێوان دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا یان پەکەکە.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەم بڕە پارەیە بەرزترین مووچەیە کە حکومەتی تورکیا لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە شەڕەکانی دەرەوەی سوریادا بە یاخیبووانی سوریا دەدات.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.