کوردستان

گەیشت.. پلەبەرزکردنەوە دەستیپێکرد

نیا نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

ئاماژەی بەوەش داوە "ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهامبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ. بەم جۆرە داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە جەنابی وەزیر، جێبەجێ دەبێت.

ناوبراو دەشڵێت "ئەم جۆرە لە حووکمڕانی پێی دەگوترێت 'حکوومەتی وەڵامدەرەوە'، کاتێک هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی ڕەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حووکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.