کوردستان

گەیشت.. زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتیی سلێمانی بێئاو دەبن

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی دوکان، زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتیی سلێمانی بێئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "بەداخەوە ئەم ساڵ بەهۆی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان چەند کارەساتێکی دڵتەزێنی خنکانی لێ کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە "ئێستا بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی خنکاوەکان، ناچار بەنداوەکە گیراوەتەوە، بەوەش دابەشکردنی ئاو بۆ زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی شاری سلێمانی و دەوروبەری ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لەبەر سەلامەتیی گیانیان، خۆیان بەدووربگرن لە مەلەکردن لە دەریاچەکە.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.