کوردستان

گەیشت.. لە هەرێم چوار جۆر باج لەسەر هاوڵاتییان راگیرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری رایگەیاند، بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان و کاسبکاران، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان چوار جۆری باجی ڕاگرت.

کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی و بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاونیشتمانیان، باج لەسەر ژمارەیەک کاسبکار ڕادەگیرێت.

ئەم باجانە ڕادەگیرێن:
باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان
باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەکان
باجی سەر سەمونخانە و نانەواخانەکان
باجی زەوییە بەتاڵەکان
باجی مانگانەی چێشتخانە و هۆتێلەکان: نزیکەی دوو ملیار دینار
باجی مانگانەی نەخۆشخانە تایبەتەکان: نزیکەی 600 ملیۆن دینار
باجی مانگانەی سەمونخانە و نانەواخانەکان: نزیکەی 50 ملیۆن دینار
باجی مانگانەی زەوی بەتاڵ: نزیکەی دوو ملیار دینار

لەلایەکی دیکەشەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمان بابەت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چوار باجەکە تاوەکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و هەموارکردنەوەی یاسای باج ڕادەگیرێن.
 
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.