کوردستان

ئێستا گەیشت.. عێراق گورزێک لە پارتی دەدات و سەرۆکێکی لەم ناوچەیە دورخستەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرۆکى لیستى پارتیى لە پارێزگاى دهۆک دوورخستەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە دهۆک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ئەوەی نفوسی دهۆک نییە و خەڵکی نەینەوایە دوورخستەوە.

سەرچاوەیەکیش لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە میدیا عێراقییەکان دەڵێت "حاکم محەمەد ئەمین شەرفانی، سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک کە دوورخراوەتەوە، بۆی نییە بەشداری لە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حاکم محەمەد ئەمین سەرەراى ئەوەى کە خەڵکی دهۆک نییە، چەند ساڵێک سەرۆکى دادگاى ئەو پارێزگایە بووە.

 
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.