کوردستان

عێراق پڕۆژە یاسایەکی گرنگ دەخوێنێتەوە و لە هەرێمیش جێبەجێ دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی بکات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کارنامەی دانيشتنەکەی سبەینێ چوارشەممەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا، بەپێی کارنامەکە پڕۆژە یاسای ھەمواری ٢١ی ژمارە ٢٥ی یاسای موڵکەکان دەخرێتە دەنگدانەوە.

فەرمانگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "ھەر لە دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژە یاسا دەکرێت لەنێویاندا پرۆژە یاسای ھەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی و یاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەی حەشدی شەعبی.

هەر لەمیانی دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم لەبارەی پێشنیازە یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی دەکرێت.

 
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.