کوردستان

دووبارە کێشەی ئەم توێژە سەرهەڵدەداتەوە و بڕی خەرجکردنی مووچەکانیان ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت مامۆستایانی وانەبێژ بە هەمیشەیی بکرێن، دەشڵێت "بۆ دامەزراندنەکە نزیکەی 10 ملیار دیناری دەوێت".

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 774 مامۆستای وانەبێژ هەیە و بەپێی پێویست دانراون.

ناوبراو دەشڵێت "ساڵ بە ساڵ ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە زیادبوندایە، بۆیە پێویستە بە هەمیشەیی بکرێن".

سەبارەت بە بڕی خەرجکردنی مووچەکانیان بۆ بەهەمیشەیی کردنیان، نوێنەری گشتی وانەبێژان ئاشکراشی دەکات "ماوەی 10 ساڵە دامەزراندن راگیراوە و لە ئێستادا پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێرنرێن، بۆ ئەو بابەتەش پێویستیمان بە نۆ ملیار دینارە بۆ ئەوەی بکرێین بە هەمیشەیی.
 
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.