کوردستان

لە عێراق پرسە گرنگەکە یەکلادەکرێتەوە و هەواڵی خۆش بەڕێوەیە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا تاوتوێی راگرتنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەکرێت.

فاتن قرغولی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح دەڵێت "دوای ئەوەی سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانمان کرد بۆ تاوتوێکردنی گەمارۆدانی تورکیا لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە، لیژنەیەکمان دروستکردووە بۆ بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

قرغولی رونیشیکردەوە "وابڕیارە لە دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەماندا تاوتوێی پرسی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تورکیا بکرێت.

ناوبراو وتیشی "لیژنەکە لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە گفتوگۆی لەسەر هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان کردووە.

بە وتەی ئەندامەکەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمان، پرسەکەیان وەکو بابەتێکی دیبلۆماسی داوە بە سەرۆک وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.