کوردستان

رێواز فایەق دۆسیەیەکی هەستیار هەڵدەداتەوە و دەڵێت "حەزدەکەم خەڵک قسە لەسەر ئەمانەش بکەن

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "پێم خۆشە خەڵک و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەسەر موڵکی گشتی قسەبکەن، بەڵام پێشم خۆشە لەسەر ئەو سەدان دۆنمەی هەولێر قسە بکرێت کە دیواری بەدەوردا کراوە.

رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ میدیای یەکێتی، لەبارەی دەنگۆی ئەوەی پاش بەسەرچوونی تەمەنی پەرلەمان، ناوبراو موڵکەکانی نەگەڕاندووەتەوە، دەڵێت "بەشێکی راستە، 55 ئەندامی پەرلەمان تائێستا لەناو خانووەکانی پەرلەماندا ماونەتەوە، لەبەرئەوەی دیوانی پەرلەمان هەم دەبێت خەدەمات و خەرجی بدات، هەم ئەو خانوو و ئەساسە بەجێبهێڵیت وێران دەبێت.

دووپاتیشی کردەوە "کەس داوای لێنەکردووین بڵێت رادەستمان بکەنەوە، ئێمە هیچ زیانێک لەو شوێنە نادەین. بەڵام ئێستا رادەستم کردووەتەوە.

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە روو "پێم خۆشە خەڵک و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەسەر موڵکی گشتی قسەبکەن، بەڵام پێشم خۆشە لەسەر ئەو سەدان دۆنمەی هەولێر قسە بکرێت کە دیواری بەدەوردا کراوە، ئەو هەموو بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێم و ئۆتۆمبێل و خانوو و حکومەت و هەموو دامەزراوەکانی تر.

رێواز فایەق لە بەشێکیتری قسەکانیدا پەشیمانیی دەربڕی و وتی "ئێمە دەبوو ساڵێک پێش ئێستا ئەوانەی پەرلەمان تەسلیم بکەینەوە، بەڵام من هەڵەبووم کە تەسلیمم نەکردەوە، چونکە پێموابوو تەسلیمکردنەوە زیانی زیاترە، بەڵام هیوادارم ئەو دامەزراوانەی لەسەر پەرلەمان بەجوابن، جورئەتیان هەبێت لەسەر سەرۆکایەتییەکانی تریش قسەبکەن.

جەختیش لەوە دەکاتەوە "من دەمتوانیی 20 ئۆتۆمبێل بکڕم بۆخۆم و کەسیش نەیدەتوانیی بڵێت بۆچی دەیکڕیت؟ بەڵام دوو ئۆتۆمبێلم کڕیوە لە پەرلەمان، حەزدەکەم خەڵک من بەراورد بکات بە سەرۆکەکانی تر.
 
2024-07-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.