کوردستان

بەپەلە.. فێڵێکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەبارەی ناوی پێشمەرگەکانەوە ئاشکرادەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم "فێڵ لە شەیتانیش دەکات و ناوی ئەو پێشمەرگانەشی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە کە وازیان لە ئەرکەکەیان هێناوە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا دەڵێت "له‌ لیستی موچه‌ی مانگی حەوتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هەرێم، ئه‌وانه‌شی‌ وازیانهێناوه‌ و داخڵی (هروب) بوون ناویان خراوه‌ته‌ لیسته‌كه‌وه‌، تێیاندایە ئێستا حەشدی شەعبییە كەچی ناوی لە لیستی پێشمەرگە داخڵكراوەتەوە.

دەشڵێت "ئەوانەی وازیانهێناوە و داخڵی هروب بون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکە! تێیاندایە ئێستا لەحەشدی شەعبییە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە، ئێستا ئەزانن بۆ تەوتين ناکەن؟

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە "ئەمانە وازناهێنن لەوەی 32 ساڵە فێری بون، هەر بۆیە ئامادە نین لەبانکی حکومی تەوتين بکەن تاکو ئەم گەندەڵیانەیان هەر بەردەوام بێت، پێشمەرگەی حەقیقی بوە بە قوربانی ئەم بندیوارو ناڕاستییانەی کە قەت دەستبەرداری نابن. ئەمانە فێڵ لەشەیتانیش ئەکەن.
 
2024-07-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.