هەلی کار

گەیشت.. هەلی کار بۆ 42 هەزار کەس لە هەرێم راگەیەندرا و دەرچووانی ئامادەییش دەگرێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

 

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کۆمسیحن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەند هەیە. دەشڵێت "بۆ یەکەمجار دەرچووانی ئامادەیی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستیی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەند هەیە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

لەبارەی دیاریکردنی بڕی پارەی کارمەندان، وتەبێژەکەی کۆمسیۆن دەڵێت "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە داهاتوودا بڕی پارەکە دیاریدەکات.

 

ڕۆژی 4-7-2024 جارێکی دیکە کۆمسیۆنی عێراق بۆ ماوەی 19 ڕۆژ فۆڕمی خۆتۆمارکردن کارا دەکاتەوە، ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە سەرووی 1969 بێت و کەمترین تەمەن، لەدایکبووانی ساڵی 2005 دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆ یەکەمجار دەرچووانی ئامادەییش دەتوانن فۆڕمی بوون بە کارمەندی کۆمیسیۆن پڕبکەنەوە.

 

بڕیارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای ئەوەی چەندینجار هەڵبژاردن دواخرا.

2024-07-02
زیاتر...
1
Copyright © All rights reserved.