وەزارەتی دارایی عێراق بریارێکی بەپەلەی دا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق بریارێکی بەپەلەی دەرکرد و سەرجەم ڕێکارە دارایی و ئیدارییەکانی پەیوەست بە فەرمانبەرانی هەڵپەسارد.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی کۆتاییهاتنی وادەی بودجەی سێ ساڵە، لە ڕێککەوتی 1ـی کانوونی دووەمی 2026ـەوە تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2026، سەرجەم ڕێکارەکانی ( دامەزراندن، پلەبەرزكردنەوە ،سەرمووچە) ڕادەگیرێن.
ئەم بڕیارەی بەغدا لەکاتێکدایە، دۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جیاوازە و بێجگە لەوەش، ماوەی 10ساڵە پلەبەرزكردنەوە ڕاگیراوە و چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵیش هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە.
|