نرخی تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی
نهانیوز-هەواڵەکان
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار و دینار دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد.
ئەمرۆ سێشەممە نرخی تمەن تووشی شۆکێکی دیکە بووە و نرخەکان بەم شێوەیەن:
100 دۆلار (حەواڵە): 12 ملیۆن و 680 هەزار تمەن.
100 دۆلار (کاش): 12 ملیۆن و 400 هەزار تمەن.
100 هەزار تمەن: هەزار و 100 دیناری عێراقی.
لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهای 100 دۆلار حەوت ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو، بەڵام ئێستا کە لە هەفتەى دووەمى کانوونی یەکەمداین، بڕی پێنج ملیۆن و 180 هەزار تمەن چووەتە سەر نرخەکەی.
شارەزایانی ئابووری هۆکاری سەرەکیی ئەم داڕمانە خێرایە بۆ کاراکردنی سزاکانی ناسراو بە “سناپ باک” دەگەڕێننەوە.
|