ئابوری

کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بە بەشداری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان،کۆڕبەندی وەبەرهێنان بەرێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان،کۆڕبەندی وەبەرهێنان بەرێوەدەچێت.

کۆڕبەندەکە لە هۆڵی کارگەى جگەرە لە سلێمانى لەلایەن ڕێکخراوی دارایی نێودەوڵەتی (IFC) و یەکەی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕێکخراوە، مەبەست لە بەڕێوەچوونیشی بۆ بەستنەوەی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ بە ڕێکخراوی IFC و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانە، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی پاڵپشتیی دارایی دەدات و پشتگیری لە هەمەچەشنکردنی ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت دەکات.

ڕێکخراوی (IFC) کە ساڵی 1956 دامەزراوە و زیاتر لە 100 وڵات کار دەکات و ئەندامێکی سەرەکیی بانکی جیهانییە، لە ساڵی 2005ـەوە لە عیراق کار دەکات و بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کەرتەکانی بانک، بازرگانی و کشتوکاڵ کردووە و 28 هەزار هەلیکاری رەخساندووە.

2025-12-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.