ئابوری

سەرەتای ساڵی داهاتوو قەرز و سولفە دەدرێت بە هاوڵاتیان

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكانی هەرێمی كوردستان  ئاشکرای کرد، بانکی نیشتمانی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستبەكار دەبێت و لەگەڵ دەستبەكاربوونیشی، هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە 19 قەرز و سولفە سوودمەند دەبن.

جەمیل ئەبوبەكر بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆرییەكانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند،  بانكی نیشتمانی كە سەربە بانكی ناوەندیی عێراقە، لە هەرێمی كوردستان دەست بەكارەكانی دەکات.

وتیشی "لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بانكەكە دەستبەكار دەبێت و لەگەڵ دەستبەكاربوونیشی، هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە 19 قەرز و سولفە سوودمەند دەبن."

بەپێی زانیارییەكان، لقی بانكی نیشتمانی لە هەولێر دەكرێتەوە، دواتر بڕیارە هەشت لقی تریش لە شارەكان و ئیدارە و سەربەخۆكان بكرێنەوە.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.