نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ كێشەیەكی تێدانییە و حكومەتی هەرێم لیستی مووچەكەی بۆ بەغداد ناردووە و ماوەتەوە سەر ئەوەی كە 120 ملیاردینارەكە بنێرێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ بەغداد ناردووە و هیچ كێشەیەكی تێدانییە.
سەبارەت بە مووچەكانی مانگی 11 و 12 ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدێكی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو پرسە لەبەغدایە و گفتوگۆكانیان بەردەوام دەبن تا كێشەی مووچە چارەسەردەكەن.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد، لیستی مووچەی مانگی 10ـمان بۆ بەغدا ناردووە و ئێمەش چاوەڕێی ناردنی پارەی مووچەین.
دەشڵێت لە دوای 20ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەبنە ئەمانەت
|