ئابوری

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بە پێی زانیارییەکان دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە پێش سەری ساڵی نوێ بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەرە. سەرچاوەیەک لە لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێمیش ئاشکرای کرد، 48 ملیار داهاتی سلێمانی ئامادەیە و تەنیا چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ ئەوەی ڕەوانەی هەولێری بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی دۆسیەی مووچە و ناردنی داهاتی نانەوتییەوە ئاشکرای کرد،  دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە پێش سەری ساڵی نوێ بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەرە.

سەرچاوەیەک لە لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێم  رایگەیاند، لە 120 ملیار داهاتی نانەوتی 48 ملیاری  سلێمانی ئامادەیە و تەنیا چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ ئەوەی ڕەوانەی هەولێری بکەن. هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە کە تەواوی 120 ملیار دینارەکە بۆ داهاتی نانەوتیی مانگی تشرینی یەکەمی 2025 ئامادەیە و هەرکات بەغداد داوای بکات، لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە کاش دەخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ئەمە لە کاتێکدایە،لە عێراق لە دوێنێ چوارشەممەوە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانیی مانگی 12 دەستیپێکردووە.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.