نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا و سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییش رایگەیاند،، داهاتی نانەوتیش بەشێوەی کاش ئامادەیە و کێشەی تێدا نییە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی بۆ مووچەی مانگی 10 جێبەجێ کردووە، لیست و میزان موراجەعە نێردراوە، داهاتی نانەوتیش بەشێوەی کاش ئامادەیە و کێشەی تێدا نییە.
هاوکات لە دوێنێ سێشەممەوە، لیژنەیەکی چاودێری دارایی عێراق هاتوونەتە هەولێر و وردبینی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمدا دەکەن، لیژنەکە لە 15 کەس پێکهاتووە و ئەمڕۆ دەستبە کارەکانیان دەکەن، وردبینی لە لیست و خەرجی شەش مانگی داهاتووی حکومەتی هەرێمدا دەکەن، رەنگە بۆ ماوەی دووهەفتەدا لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.
|