وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی رایگەیاند" مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی یەکەم وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند" ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ( ٣ و ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".
لە بەشێکی دیکەیت راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە" هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچە خۆران و خانەنشینانی هەرێم کۆتایی هات.
|