وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، چاوەڕوانن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند ئەگەر ئەمڕۆ بەغدا تاوەکو کاتژمێر 2 پارە بخاتە سەر هەژماری هەرێم ئەوا دوای 2 کاتژمێر خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە ماوەی 3 بۆ 4 ڕۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا ئاشکرای کرد ، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9 بنێرێت و نەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
|