بانکی رەشید پێدانی قەرزێكی گەورەی راگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
بانکی رەشید قەرزی 15 ملیۆن دیناری راگەیاند، داواشی کردوە کە خوازیارانی قەرز تەنها لەڕێگەی ئەپکڵیکەیشنی بانکی ڕەشید و لە مۆبایلەوە داواکاریی پێشکەش بکەن.
بانکی ڕەشیدی عێراقیی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، بڕیاریانداوە کە خزمەتگوزاریی قەرزی ئەلیکترۆنیی لە ڕێگەی کارتی قەرزەوە دەستپێبکاتەوە، وەک هەنگاوێک بە پەرەدان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی و دەستڕاگەیشتنی فەرمانبەران بە پرسە داراییەکان.
ئاماژەبەوەشدەکات، خزمەتگوزارییەکە ئامانجی فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکان و کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییە کە مووچەکانیان لە بانک دانراوە، دەتوانن داوای قەرز بکەن کە هاوتای مووچەی پێنج مانگیانە، زۆرترین بڕی قەرزیش کە دەتوانن وەریبگرن 15 ملیۆن دینارە.
بانکەکە داواشی کردوە کە خوازیارانی قەرز تەنها لەڕێگەی ئەپکڵیکەیشنی بانکی ڕەشید و لە مۆبایلەوە داواکاریی پێشکەش بکەن.
|