ئابوری

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10 بە لێبڕینی 3%ـی خانەنشینان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی رایگەیاند"ئەگەر وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بێت، ئەمڕۆ دووشەممە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، ئەگەر نا سبەی سێشەممە دەنێردرێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە لیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بەشێکی وەزارەتەکان لێبڕینی 3%ـی خانەنشینیان نەکردبوو، وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتیکردەوە لەوەی دەبێت سەرجەم مووچەخۆران ئەو لێبڕینەیان بۆ بکرێت، لەبەر ئەم هۆکارەش ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 دواکەوت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە رایگەیاند کە مووچەی مانگی 9 رۆژی پێنج شەممە یا خود لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت.

 
2025-11-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.