زانیاریی نوێ لە سەر مووچەی مانگی 9 ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا رایگەیاند، وردبینی کردنی لیستی مووچەی مانگی9 كۆتایی هاتوە و ڕاپۆرتی لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە و تەیف سامی ئیمزای لەسەر دەکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9 ی تشرینی یەکەمی 2025 سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی ڕاگه‌یاند،"پڕۆسه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی وردبینی كۆتایی هات و له‌ئێستادا ڕاپۆرتی لیسته‌كه‌ش ئاماده‌یه تاوه‌كو ته‌یف سامی ئیمزای له‌سه‌ر بكات.
رۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025 لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا و بە پێی زانیارییەکان بریارە هەفتەی داهاتوو خەرج بکرێت.
|