کۆمپانیای سۆمۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کاتی دیاریکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد، رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تا كۆتایی ئەمساڵە.
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵە وتا 2025/12/31".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەم سێ مانگە رێککەوتنی نەوت درێژدەکرێتەوە، چونکە "پێویستمان بە نەوتی هەرێمی کوردستانە".
شنگالی راشیگەیاند "هەوڵ دەدەین هەناردەی رۆژانەی نەوتی هەرێم بگەیەنینە (400) هەزار بەرمیل نەوت"..
|