ئابوری

سوودانی خەرجکردنی مووچەی هەرێم تاوتوێ دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئاشکرای کرد، بریارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پرسی مووچە تاوتوێ بکرێت.

سبەی سێ شەممە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوە دەچێت و چاوەڕوان دەكرێت هەر لە کۆبوونەوەکە دا  تاوتوێی بابەتی ناردنی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، سبەینێ وەزیرە كوردەكان پێشنیار دەكەن لە پاشكۆی كۆبوونەوەكە پرسی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت.

دەشڵێت "دەبێت پێش هاتنی سەری ساڵ و داخستنی بودجەی ساڵ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت و دواكەوتنی تێدا نەمێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دوو شەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەولێر و بەغدا ئێستا ڕێككەوتوون و ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بەپێی ڕێككەوتنەكە هەموو مووچەكانی ئەمساڵ دەدرێن.

جەختیشی كردەوە، بەغدا هیچ بیانوویەكی نەماوە بۆ ناردنی مووچە و سودانی بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت بڕیاری خەرج كردنی مووچە بدات.

 
2025-10-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.