وادەیەک بۆ یەکلایکردنەوەی مووچە راگەیاندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
کەناڵێکی عێراقی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەبەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی سۆمەرییە نیوز لەزاری وەزارەتی نەوتی نەوتی عێراقەوە ئاشکرایکردووە "هەفتەی داهاتوو نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەرەکانی جیهان دەکرێت و دوای کردنەوەی قوفڵی نەوتەکە وەزیری دارایی ئاگاداردەکرێتەوە تا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان ڕەوانە بکات".
هاوکات، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ڕۆژی یەكشەممە حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم (120) ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرێت.
جێی ئاماژەیە، لەگەڵ ئەوەی بەبەردەوامی كاتی ناردنی مووچە دیاریدەكرێت، بەڵام مووچەخۆران نیگەرانن تاوەكو مووچە وەردەگرن، چونكە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، لەم بڕیارەش دوای ئەوە هات دوێنێ چوارشەممە 13-8-2025 حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوەو بەشێکی رێككەوتنەكە هەناردەکردنەوەی نەوت بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی (50) هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
|