ئابوری

لەسەر نەوت رێککەوتنی کۆتایی کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون".

ئەوەش هاتووە "کۆبوونەوەکان لە 17 مانگی 7 دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە 11ی مانگی 8 رێکەوتن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە، کە بەگوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وتوشیەتی "بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا  قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت".
 
2025-08-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.