نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 349 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،"زێڕ گومرگی ناخرێتە سەر!" بەڵام هیچ وردەکارییەکی تری نەخستەڕوو، دوای پۆستەکەی ترەمپ، نرخی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی ٢.٤٪ دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 24 بە 759 هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە 22 بە 659 هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە 21 بە 663 هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە 18 بە 569 هەزار دینارە
|