ئابوری

نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان بەرز دەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان گۆرانکاری بەسەردا دێت و نرخەکەی بەراوەرد بە ڕۆژی رابردوو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئاب نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 66 دۆلارو  65 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت. 

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 63 دۆلارو 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 66 دۆلارو  59 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 63 دۆلارو 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 
2025-08-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.