ئابوری

سبەی لەعێراق مووچەی مانگی 6 و 7 یەکلاییدەکرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیابد، سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلای دەبێتەوە.

شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا لە لێدوانێکدا وتی "نەناردنی مووچە پەیوەندی بە ناردنی 120 ملیار دینارەکەوە نییە".

ئاماژەی بەوەشدا "کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلاکەرەوەیە بۆ ناردنی مووچە".

شوان کەلاری جەختیشیکردەوە "وەزیری نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەییان هەیە نەوت وەربگرن".

راشیگەیاند "تەنها ئەوە ماوە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی بدەن لەسەر وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە و کێشەکە چارەسەر ببێت".
 
2025-08-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.