ئابوری

ئەمڕۆ راپۆرتی دارایی لیژنە هاوبەشەكەی عیراق و هەرێم دەدرێتە سودانی

نها نیوز - هەواڵەکان

بریارە سبەینێ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کۆبونەوەیەکی چارەنوسساز لەبارەى موچەى مانگى شەش‌و داهاتى هەرێمى کوردستان  ئەنجام بدات، بە پێی زانیارییەکان، تەیف سامی داواى لەهەرێمى کوردستان کردوە، جگە لەنیوەى هەموو داهاتەکان، تەواوى فەرمانبەرانى هەژمارى منیش ڕادەستبکات.

سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند؛ سبەینێ ڕاپۆرتى هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان‌و فیدراڵ تایبەت بەداهات‌و موچەى مانگى شەش بە جیاوازی ‌و خاڵە ناكۆكەكان لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پێشکەشدەکرێت‌و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 

به‌گوێره‌ى زانیاریەکان سبەینێ بە پێی ئەنجامى ئەو ڕاپۆرتانە؛ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیار لەبارەى ناردنى موچەى مانگى شەش دەدات، ئەگەر سبەینێ هەرێمى کورستان وەک پیشاندانى نیازپاکیی 120 ملیار دینار لەداهاتى ناوخۆ بنێرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ئاشکراکردوە، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق جگە لەنیوەى تەواوى داهاتە فیدراڵى‌و نافیدراڵییەکان، داواى وردەکاریی ئەو 800 هەزار فەرمانبەرەى هەرێمى کوردستانى کردوە کە لەهەژمارى من تۆمارکراون‌و دەڵێت، لەهەردوو بانکى ڕەشیدو ڕافیدەین تۆماریان دەکەین، بەڵام شاندى هەرێم ڕەتیکردوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدی دارایی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی عیراق كۆبوونەوە و بەهاوبەشی راپۆرتێكی داراییان ئامادەكرد، كە بڕیارە ئێوارەی  ئەمڕۆ تەسلیمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 3ی8ی2025 له‌ راگه‌یه‌نراوێكيدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌:" لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردوه‌، به‌مه‌ش له‌ئێستادا لیستی دوو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم لای عیراقه‌.

 
2025-08-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.