ئێکۆ عێراق: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕوانگەی ئێکۆ عێراق کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری، ڕایگەیاند" بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە، ئەمەش دوای چاکبوونەوە لە کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانەی کە کێڵگە نەوتییەکانی کردە ئامانج".
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئاب لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی “ئیکۆ عێراق” ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کێڵگە نەوتییانەی هەرێم کە بۆردومان کراون و کارکردن تیایاندا ڕاگیرابو گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەشیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دیارترین كێڵگهكانی بەرهەمهێنانی نهوت له ههرێمی كوردستان بریتین لە: شێخان، تاوکێ، بشکابیر، خورمەڵە و سەرسهنگ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هەرێم و بەغدا تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی ناکۆکی لەسەر کرێی ئەو کۆمپانیایانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کۆبوونەوەی نێوان سێ لایەنی پەیوەندیدار هەیە تا ئێستا خەرجکردنی کرێی کۆمپانیاکان حکومەتی فیدڕاڵی ڕەتیدەکاتەوە.
|