نرخی زێڕ بەرزبووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی زێڕ لە بازارە جیهانییەکاندا بەرزدەبێتەوە و ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە سێ هەزارو 400 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئاب نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە سێ هەزارو 400 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە سێ هەزارو 397 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 573 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 669 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 700 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 765 هەزار دینارە.
|