نها نیوز - هەواڵەکان
شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆبوونەوەدان ، بە مەبەستی چارەسەر کردنی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ، بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە ئەنجامی راپۆرتی لیژنەکان ببرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوەو بریار لە ناردنی مووچە ی هەرێم بدرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند نزیکەی دوو کاتژمێرە کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتیی دارایی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و تیایدا چەند بابەتێک یەکلادەکەنەوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، شاندەکەی هەرێم و بەغدا، گفتوگۆی چڕ لەسەر سێ تەوەر دەکەن کە ئەگەر چارەسەر بکرێت تەیف سامی مووچە دەنێرێت، تەوەری یەکەم ئەوەیە عێراق داوایکردووە لەسەر هەژماری من بانکەکانی رەشید و رافیدەین بەشداریی لە پڕۆژەکەدا بکەن، هەرێمی کوردستانیش رەزامەندی دەربڕیوە بە مەرجی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی هەژماری من.
هاوکات تەوەری دووەمیش تەجاوزاتی ئەو خەرجیانەیە لە بودجەی تەشغیلی داوا دەکات، تەوەری سێیەمیش تایبەتە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ کە بەغدا داوای سەدا 50ی تەواوی داهاتی ناوخۆ دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەم داواکارییە بە پێشێلی دەستور ناودەبات و دەبێت بەپێی ماددەی 21ی دەستور جێبەجێبکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 3ی8ی2025 له راگه‌یه‌نراوێكيدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه:" لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردوه، به‌مه‌ش له‌ئێستادا لیستی دوو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم لای عیراقه.
بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 120 ملیاری دیناری داهاتی نانه‌وتی بۆ حكومه‌تی عیراق نارد، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌دا بوو كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا ئیمزا كرا، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی نها، بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش-یش حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بڕی 120 ملیاری دیناری دیكه بۆ عیراق بنێرێت.