ئابوری

دۆخەکە زیاتر شڵەقاوە و پارتی بۆ کێشەی مووچە لەدەرگای مالیکی دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرجاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند، پارتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچە داوای لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کردووە هەوڵی چارەسەرکردنی مووچە و هەناردەی نەوت بدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەمیدیاکانی وت "پارتی داوای لە مالیکی کردووە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت بدات".

لایخۆشیەوە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکردووە "لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین".

مالیکی دەشڵێت "ئێوە نەوت هەناردە بکەن بڕەکەى هەرچەندە بێت، ئێمەش لە رێگەى چوارچێوەى هەماهەنگییەوە هەوڵدەدەین مووچە بۆ هەرێمى کوردستان بنێردرێت".
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.