نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە
نها نیوز- هەواڵەکان
نرخی نەوتی برێنت زیاتر بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 73 دۆلارو87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 73 دۆلارو 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 72 دۆلارو 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.
ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتربوه، مەترسی كهمبونهوه یان پچڕانی دابینکردنی نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە زیادیكردوه، ئهوهش وایكردوه نرخهكهی بهرزببێتهوه.
هەر بەرمیلێک، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.41% بەرزبوەوە هەردو جۆرهكه پێشتر لە وەرزی بازرگانیدا بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبونەتەوە.
|