ئابوری

نرخی زێڕ بەرز بووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ دووشەممە  16ی حوزەیرانی 2025،هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 433 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و 427 دۆلار بوو.

گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 592 هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە 21 بە 691 هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە 22 بە 724 هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە 24 بە 794 هەزار دینارە.

 

 
2025-06-16
زیاتر...